PM:07:37:31/08/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لەسەرداوای ئینریکی پاریس دەیانەوێت دووبارە بچنەوە نێو رکابەری گواستنەوەی ئۆریازاباڵ.
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان بڕوای تەواوەتی بە ئاستی فێران تۆرێس نییە دەستبەرداری بیرۆکەی هێنانی میکل ئۆیارزاباڵی کاپتنی ڕیاڵ سۆسیداد نەبووە.
تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرەڕای ئەوەی پێشتر ریاڵ سۆسیداد ئۆفەرێکی 75 ملیۆن یۆرۆیی پاریسی ڕەتکردبۆوە بەڵام ئێنریکی بەهۆی گومانەکانی لەسەر توانای تۆرێس لە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هەوڵێکی نوێ بدەن و پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەکان ئۆفەرە داراییەکە بەرزتر بکەنەوە، بۆئەوەی یانە ئیسپانییەکە رازی بکەن بە فرۆشتنی ئۆریازاباڵ.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە شێوازی تاکتیکیی ئۆیارزاباڵ کە توانای یاریکردنی لە باڵەکان و هێرشبەری دووەم و ناوەڕاستدا هەیە وایکردووە ببێتە ئامانجی سەرەکیی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە و چونکە بۆ شێوازی یارییکردنی زۆر گرنگە.