PM:07:06:31/08/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆنێل مێسی بە فەرمی وازهێنانی لە
یاریکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕاگەیاند و چیتر درێسی ئەو هەڵبژاردەیە
ناپۆشێتەوە.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی دیاری یانەی
ئەنتەر میامی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام
وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕاگەیاند.
مێسی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم بڕیارە
زۆر بە ئازار بووە بەڵام دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر و دوای کۆتاییهاتنی یاریی کۆتایی
پێی وابووە کاتی ئەوە هاتووە دەرفەت بۆ یاریزانە لاوەکان بڕەخسێنێت چونکە خۆی لە
ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەموو توانای خۆی بۆ ئاڵا و درێسی ئەرجەنتین بەخشیوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە سوپاسی
خێزانەکەی و سەرجەم ڕاهێنەر و هاوڕێکانی کرد و دووپاتی کردەوە کە لەمەدوا لە
دەرەوەی یاریگا هاوشێوەی هاندەرێک پشتگیریی هەڵبژاردەکەی دەکات تاوەکو لە تەواوی
تایم و یارییەکاندا سەربەرزانە دەربکەونەوە.
مێسی تەمەن 38 ساڵ لەگەڵ ئەرجەنتین
207 یاریی ئەنجامداوە و 125 گۆڵی تۆمارکردووە و 68 ئەسیستیشی هەیە، هاوشانی
مۆندیالێک سێ نازناوی دیکەشی بەدەستهێناوە.