ریاڵ مەدرید لەکێشەدایە

PM:06:58:31/08/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بۆ یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگ لە تواناکانی بێرناردۆ و گولەر و کاماڤینگا بێبەش دەبێت بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە وەرزی رابردوو.

دوابەدوای تیروپشکی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە 8ی ئەیلوولی 2026 یەکەم یاریی خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئینتەر میلان ئەنجام دەدات.

خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی گەورە دەبێتەوە بەهۆی ئامادەنەبوونی ئاردا گولەر و ئێدواردۆ کاماڤینگا و بێرناردۆ سێلڤا بەهۆی کارتی سووری وەرزی ڕابردووەوە.

کاماڤینگا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر بایرن میونشن دەرکرا و گولەر دوای یارییەکە تووشی سزا بوو، هەروەها بێرناردۆ سێلڤاش بەهۆی ئەو کارتە سوورەی لە یاریی مانچستەر سیتی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی 16دا وەریگرتبوو سزاکەی بۆ تیپە نوێیەکەی گواستراوەتەوە.

نەبوونی ئەم سێ یاریزانە دەستکراوەیی مۆرینیۆ لە هێڵی ناوەڕاست کەم دەکاتەوە و ئەرکی ڕێکخستنی تیپەکەی قورس دەکات بەتایبەت پاش ئەوەی ئۆرێل چوامینیش پێکانی هەیە و قورسە تائەوکاتە بگەرێتەوە.