PM:06:19:31/08/2026
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێشکتاش ئارەزووی گواستنەوەی کاسادۆ دەکات بەڵام یاریزانەکە ئامانجێتی لە یەکێک لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپاوە ئۆفەری بۆبێت.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە یانەی بێشکتاشی تورکی ئارەزوویەکی بەهێزی بۆ گواستنەوەی مارک کاسادۆی ناوەڕاستکاری بەرشەلۆنە نیشانداوە بە شێوازی خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕین.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە ئەمەش لە کاتێکدایە کە کاسادۆ لە پلانەکانی هانسی فلیک دوورخراوەتەوە و بەرشەلۆنەش پێی باشترە سود لە بەهای دارایی فرۆشتنی وەربگرێت.
لە لایەکی ترەوە کاسادۆی تەمەن 22 ساڵان کە تاوەکو ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە لەگەڵ بریکارەکەی خۆرخی مێندێز چاوەڕوانی ئۆفەرێک دەکات لە یەکێک لە خولە گەورەکانی ئەوروپا چونکە چوونی بۆ خولی تورکیا لە پێشینەی کارەکانی نییە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 75 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.