PM:05:30:31/08/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی بە فەرمی گواستنەوەی ئالان ئێلیاسی
لە پاڵمێراسەوە بۆ ریزەکانی ڕاگەیاند.
یانەی مانچستەر سیتی بە فەرمی گواستنەوەی ئالان
ئێلیاسی هێرشبەری لاوی پالمیراسی بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە ڕاگەیاند کە تێچووەکەی
32 ملیۆن پاوەندی کاش و دوو ملیۆن و 200 هەزار پاوەندی پاداشت لەخۆ دەگرێت.
ئەم
یاریزانە تەمەن 22 ساڵانە کە بەرەو وێستگەی ئیتحاد هەنگاوی ناوە ڕاستەوخۆ وەک
جێگرەوەی ساڤینیۆ لە هێڵی پێشەوەی پێکهاتەکەی ئینزۆ مارێسکا یاری دەکات.
ئالان لە
ماوەی یاریکردنی لەگەڵ پالمیراس بەشداری لە 96 یاریدا کردووە و نۆ گۆڵ و 12
ئاسیستی تۆمار کردووە.
لە یەکەم
لێدوانیدا یاریزانەکە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵبژاردنی
مانچستەر سیتی بڕیارێکی ئاسان بوو چونکە ویستوویەتی بگاتە بەرزترین ئاستی ڕکابەری.