لیڤەرپوڵ گواستنەوەی بارکۆلای راگەیاند

PM:05:27:31/08/2026

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ گواستنەوەی بارکۆلای راگەیاند و یاریزانەکەش درێسی ژمارە 29 دەپۆشێت.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە فەرمی گواستنەوەی برادلی بارکۆلای ئەستێرەی فەرەنسی پێشووتری یانەی پاریس سان جێرمانی راگەیاند دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی نێوانیان.

یانەکە باسی لە وردەکاری گرێبەستەکە نەکردووە بەڵام رۆژنامەکان ئاشكرایانکرد کە ئەو یاریزانە بەرامبەر بڕی 145 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە کردووە وە هەروەها درێسی ژمارە 29 دەپۆشێت لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە.

دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە، بارکۆلا رایگەیاند کە شانازی دەکات دەتوانێتیاریی بۆ یانەیەکی گەورەی وەک لیڤەرپوڵ دەکات و بابەتی گواستنەوەکەی کاتێکی زۆری خایاند.

بارکۆلا دەڵێت، ئامانجم ئەوەیە نازناوە گەورەکان لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنم و یەکێک لە خەونەکانم بوون بە پاڵەوانی پریمەر لیگە، لەپێناو ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەم یانەیە بمێنمەوە گرێبەستێکی درێژخایەنم لەگەڵ ئەم یانەیە ئیمزاکردووە.

ئەو یاریزانە ماوەی سێ وەرز یاریی بۆ پاریس سان جێرمان کرد و 13 نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێنا، کە دوو نازناویان چامپیۆنز لیگ بووە لەگەڵ سێ نازناوی خولی فەرەنسا.
خ . ک