بنزیمە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال نزیک دەبێتەوە

PM:04:53:31/08/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال نزیک دەبێتەوە و ڕوو لە یانەیەکی تر یان خولی ئەمریکی دەکات.

کەریم بنزیمەی هێرشبەری تەمەن 38 ساڵان لە دوایین کاتژمێرەکانی مێرکاتۆدا لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی نزیک بووەتەوە دوای ئەوەی بەهۆی کڕینی سەمەرڤیڵ و ئۆلی واتکینز لە پلانەکانی یانەکە دوورخراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بنزیمە کە تاوەکو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ ڕابیتەی خولی سوعودی هەیە دەتوانێت لە ڕیزەکانی شەباب یان ئیتحاد درێژە بە یاریکردن بدات.

لە لایەکی ترەوە فابریزیۆ ڕۆمانۆ گەڕانەوەی ئەم یاریزانەی بۆ ئەوروپا و یانەی ئۆڵۆمپیک لیۆن بە تەواوی ڕەتکردەوە و ڕۆژنامەی فۆت مێرکاتۆش ئاشکرای کرد کە بنزیمە بیر لە وازهێنان ناکاتەوە و بەدیلێکی نوێی لە خولی ئەمریکی لەسەر مێزە تاوەکو لە یاریکردن بەردەوامبێت.