PM:04:14:31/08/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ ئامادەیە 115 ملیۆن یۆرۆ لە
گواستنەوەی نیتۆ خەرجبکات تا بیکاتە شوێنگرەوەی گاکپۆ.
مێرکاتۆی هاوینەی یاریزانان کاتێکی زۆر
کەمی ماوە و یانەکان دەیانەوێت لە کۆتا کاتژمێرەکاندا چەند گواستنەوەیەک ئەنجامبدەن
بە پێی پێویستی پێکهاتەی یانەکانیان.
کۆدی گاکپۆی ئەستێرەی لیڤەرپوڵ مانەوەی لە
یانەکەی مسۆگەر نییە بەهۆی ئەوەی کە هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام
دەیانەوێت بیگوازنەوە و کێبڕکیی بەدەستهێنانی تواناکانی دەکەن.
پێگەی کەوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی
یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵەکانیان بەمەبەستی گواستنەوەی پێدرۆ نیتۆی ئەستێەی پۆرتوگالی
یانەی چێڵسی دەست پێکردووە.
ئەو پێگەیە نوسیویەتی، کارگێڕی لیڤەرپوڵ
تەنانەت ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بڕی 115 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی بکات بەرامبەر
فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان لەم هاوینەدا.
رونیشیکردووەتەوە، لیڤەرپوڵ دەیەوێت نیتۆ
بکاتە شوێنگرەوەی گاکپۆ لە ئەگەری رۆیشتنیدا هەرچەندە دڵنیایە لەوەی کە ئەو کارە
قورسە بەهۆی ئەوەی چێڵسی بە ئاسانی دەستبەرداری نابێت.
خ . ک