PM:04:10:31/08/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
عوسمان دێمبێلی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس
سانجێرمان تا ساڵی 2030 درێژ دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵ پڵاسی فەرەنسی عوسمان
دێمبێلی ئەستێرەی دیاری پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتووەتە
ڕێککەوتنی کۆتایی تاوەکو بۆ دوو ساڵی تر و تا ساڵی 2030 لەگەڵ یانەی پایتەخت
بمێنێتەوە.
دێمبێلی
تەمەن 29 ساڵان کە لە هاوینی 2023 لە بەرشەلۆنەوە ڕووی لە پاریس کردبوو، دوای
ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ بەرەو ڕیاڵ مەدرید بووە ڕابەری سەرەکیی یانەکە، ساڵی
رابردووش دوای تۆمارکردنی 35 گۆڵ و 16 ئاسیست لە 53 یاریدا بۆ جاری یەکەم لە
مێژووی خۆیدا خەڵاتی توپ دۆری بردەوە.
سەرەڕای ئۆفەرە گەورەکانی عەرەبستانی سعودی و
یانە گەورەکانی ئەوروپا دێمبێلی مانەوەی لە پاریس هەڵبژاردووە بەهیوای ئەوەی بۆ
سێیەم ساڵی لەسەریەک لەگەڵ یانەکە ببێتە پاڵەوانی ئەوروپا.