PM:03:45:31/08/2026
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤۆڵتمادە نزیکە لەوەی نیوکاسڵ بەجێبهێڵیت و بە
خواستن روو لە ناپۆلی یان یۆڤانتۆس بکات.
ماوەیەکی کەم پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەکان
داهاتووی نیک ڤۆڵتمادە لە نیوکاسڵ بە نادیاری ماوەتەوە و ئاماژەکان بۆ چوونی بەرەو
یۆڤانتۆس یاخود ناپۆلی دەچن.
هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لە دوو هەفتەی یەکەمی
پرێمەرلیگدا کاتی پێویستی پێنەدراوە و لە هەفتەی یەکەمدا تەنها 19 خولەک یاری
کردووە و بەرامبەر لیڤەرپوول لە ئەنفێڵد تەنانەت یەک خولەکیش بەشدار نەبوو.
بەپێی
زانیارییەکانی سکای سپۆرتس یانەی ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی ئەم یاریزانە چڕ
کردووەتەوە تاوەکو بە شێوازی خواستن بیگوازێتەوە، فابریزۆ رۆمانۆش باس لەوەدەکات
یاریزانەکە نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ یۆڤانتۆس.
لە
لایەکی ترەوە کارگێڕیی نیوکاسڵ دەزانێت گەڕاندنەوەی ئەو 75 ملیۆن یۆرۆیەی ساڵێک
پێشتر خەرجی کردبوو زەحمەتە بەمەش گواستنەوە بە خواستن باشترین چارەسەرە تاوەکو ڤۆڵتمادە
بەهای بازاڕیی خۆی بەدەستبهێنێتەوە و لە داهاتووشدا بیفرۆشنەوە.