PM:03:13:31/08/2026
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گفتوگۆکانی بایرن میونشن و کەین راگیراوە
بەهۆی ماوەی گرێبەستی نوێ کە بووەتە کێشە.
لە ماوەی رابردوودا، رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە یانەی بایرن میونشن گفتوگۆکانی لەگەل هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی
یانەکەی دەستپێکردووە بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
دواتریش هاری کەین لە لێدوانێکدا
دوپاتیکردەوە کە لەگەڵ یانەکەی چەند کۆبونەوەیەکی کردووە تا بگەنە رێککەوتن لەسەر
یەکلاکردنەوەی داهاتووی کە گرێبەستی ئیستای لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتاییدێت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی ئاس
ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکانی نێوان یانە ئەڵمانیەکە و هێرشبەرە ئینگلیزیەکە راگیراون
بەهۆی ئەوەی بەربەستێک لە نێوانیاندا دروست بووە.
ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردووەتەوە، هاری
کەین داوای کردووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر و بۆ هەمیشە درێژ بکرێتەوە بەڵام
بەرپرسانی بایرن وتویانە لە ئێستادا تەنها بۆ دوو ساڵ و تا هاوینی 2029 نوێی
دەکەنەوە.
رونیشیکردووەتەوە، کارگیڕی یانە باڤاریەکە
بڕیاریانداوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەشی هاری کەین بکەن کە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی
بێت بۆ سێ وەرزیتر و تا هاوینی 2030 وە هیواداریشن لەگەڵیدا بگەنە رێککەوتن.
خ . ک