ئەمۆریم داوای گواستنەوەی یاریزانێکی کردووە

PM:02:47:31/08/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمۆریم داوای گواستنەوەی لێنی یۆرۆی کردووە و بووەتە ئامانجی یەکەمی یانەی میلان.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت ئاشکرای کرد کە ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری ئەی سی میلان بە شێوازێکی جدی تاوتوێی گواستنەوەی لێنی یۆرۆی بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵانی مانچستەر یونایتد دەکات.

ئامۆریم لە کۆبوونەوەیەکی پێنج کاتژمێریدا لەگەڵ هێنریک ئالمشتات و بۆبی گاردینەری بەڕێوەبەرانی میلاندا ئامانجەکانی پێش داخرانی مێرکاتۆ دیاری کردووە و یۆرۆشی خستووەتە پێشەنگی داواکارییەکانی.

یۆرۆ کە دوو ساڵ پێش ئێستا بە بڕی 52 ملیۆن پاوەند ڕووی لە مان یونایتد کردبوو بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکیی مایکل کاریک ئارەزووی تاقیکردنەوەی دەرفەتێکی نوێ لە سێریا ئەی دەکات.

لاوە فەڕەنسییەکە تاوەکو ئێستا لە 67 یاریدا تەنها یەک گۆڵ و سێ ئاسیستی بۆ شەیاتینە سورەکان تۆمار کردووە و ئاستی جێگیرنییە لەگەڵ یانەکە.