PM:01:43:31/08/2026
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینزۆ فێرناندێز لە مانچستەر سیتی نزیک دەبێتەوە
و چێڵسی شوێنگرەوەکەی بە 45 ملیۆن یۆرۆ دەگوازێتەوە.
ئینزۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری تەمەن 25 ساڵانی
چێڵسی لە جێهێشتنی ستامفۆرد بریج و گواستنەوەی بۆ مانچستەر سیتی نزیک بووەتەوە
تاوەکو جارێکی تر لەژێر دەستی ئینزۆ مارێسکا یاری بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلیێریی
ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراو، یانەی چێڵسی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست لەگەڵ یانەی
مۆناکۆ گەیشتووەتە ڕێککەوتن تاوەکو لامین کامارای تەمەن 22 ساڵان بە پاکێجێک بە
بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.
مامەڵەی
گواستنەوەی کامارا بەردەوامە و کۆتا وردەکارییەکانی شێوازی پاردان و زیادکراوەکان
ماوە، بەمەش ڕێگە بۆ ڕۆشتنی فێرناندێز خۆش دەبێت کە تاوەکو هاوینی 2032 گرێبەستی
لەگەڵ چێڵسی هەیە و نرخیشی سەرو 100 ملیۆن یۆرۆیە.