کیڤۆ: کاریگەری مۆندیالمان لەسەرە

PM:12:52:31/08/2026

200 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیڤۆ دوپاتیکردەوە کاریگەری مۆندیالیان لەسەرە و باسی لە رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدریدیش کرد.

کریستیان کیڤۆی ڕاهێنەری یانەی ئینتەر میلان، پاش بردنەوەکەیان بەرامبەر کالیاری بە گۆڵێکی هاکان چاڵانئۆغڵو، ئاماژەی بەوە دا کاتێک یارییەک بە تەواوی یەکلایی نەکرێتەوە تووشی سەختی دەبنەوە، بە تایبەت کە کالیاری لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانە گەورەکان بەهێزە.

راهێنەرەکە ڕوونی کردەوە کە بەهۆی توانای جەستەیی یاریزانان و گەڕانەوەیان لە مۆندیال، پێویستیان بە کاتی زیاتر هەیە تا بە تەواوی ئامادە ببن، بۆیە بەشدارییکردنی مارکوس تورام، ئەنجامدانی یەکەم یاریی کورتیس جۆنز و زۆربوونی خولەکەکانی جۆن ستۆنز هەنگاوێکی ئەرێنی بوو.

کیڤۆ جەختی کردەوە کە جۆنز و ستۆنز کوالیتی و ئەزموونی باڵایان لە لیڤەرپوول و مانچستەر سیتییەوە هێناوە و زۆر بە باشی لەگەڵ شێوازی تیپەکەدا دەگونجێن.

لە کۆتاییدا سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیال مەدرید لە خولی پاڵەوانەکاندا بە زەردەخەنەیەکەوە وتی کە لە ئێستادا زیاتر بیر لە یاریی ناپۆلی دەکاتەوە و ئامانجیشیان بەدەستهێنانی خاڵی پێویستە لە ئەوروپادا.