کاریک: بردنەوەیەکی بەنرخمان تۆمارکرد

PM:12:36:31/08/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاریک دوپاتیکردەوە ئاستێکی ناوازەیان پێشکەش کرد و ستایشی ئاستی برونۆی کرد.

مایکڵ کاریكی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، دوای سەرکەوتنە گەورەکەیان لە ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر ئیپسویچ تاون، ڕوونی کردەوە کە شکستی هەفتەی ڕابردوو کاریگەریی هەبوو لەسەریان، بەڵام لەم یارییەدا توانینیان بە شێوازێکی ناوازە و بە گۆڵەکانی برۆنۆ فێرناندێز، برایان مبێمۆ یارییەکە پێچەوانە ببکەنەوە.

کاریک ئاماژەی بەوە دا کە نابێت لە یاریگای خۆیاندا لە سەرەتاوە دوا بکەون، بەڵام توانای گەڕانەوەی تیمەکە نیشانەی هێز و ورەی بەرزیانە.

سەبارەت بە برۆنۆ فێرناندێزیش جەختی کردەوە کە سەرەڕای ئەو هەفتە سەختەی هەیبوو، ئاستێکی باڵای پێشکەش کرد و هەماهەنگییەکی زۆر بەهێزی لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی هەبوو، کە ئەمەش سەرکەوتنێکی پڕ لە ئومێدی بۆ یونایتد تۆمار کرد.