AM:11:25:31/08/2026
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هیلال بە فەرمی گواستنەوەی واتکینزی بۆ
ریزەکانی راگەیاند و یاریزانەکەش پەیامێکی ئاڕاستەی ئەستۆن ڤیلا کرد.
یانەی هیلالی سعودی بە فەرمی ئیمزاکردنی
گرێبەستی لەگەڵ ئۆلی واتکینزی هێرسبەری ئینگلیزی و پێشتری یانەی ئەستۆن ڤیلای
راگەیاند و گواستیەوە ریزەکانی.
گواستنەوەی واتکینز لەسەر داوای سیمیۆنی
ئینزاگی راهێنەری یانە سعودیەکە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی تا
کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکانی ئەم وەرزە بکەن.
دواتریش واتکینز دوپاتیکردەوە کە هەست بە
دڵخۆشی دەکات پەیوەندی بە هیلالەوە کردووە و بەپەرۆشە تا باشترین ئاستی خۆی پێشکەش
بکات و سوپاسی هاندەرانیشی کرد.
ئەو یاریزانە پەیامێکی ئاڕاستەی یانەکەی
پێشووی کە ئەستۆن ڤێلایە کرد و رایگەیاند کە جێهێشتنی ئەو یانەیە ئاسان نەبووە
چونکە شەش ساڵی بێوێنە و نایابی لەگەڵدا بەسەر بردووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ
دەخوازێت.
هەرچەندە یانە سعودیەکە باسی لە وردەکاری
گرێبەستەکە نەکردووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکرد کە واتکینز بەرامبەر بڕی
60 ملیۆن یۆرۆ لە ئەستۆن ڤێلاوە پەیوەندی بە هیلالەوە کردووە.
خ . ک