لە جامی ئەمریکا جۆکۆڤیچ بە نافۆنی دۆڕا و ماڵئاواییکرد

AM:11:17:31/08/2026

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەمریکا جۆکۆڤیچ بە نافۆنی دۆڕا و ماڵئاواییکرد، مێدڤیدێڤ گەیشتە قۆناغی دووەم.

لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی جامی ئەمریکای کراوە، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر ماریانۆ نافۆنی ئەرجەنتینی یارییکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەکانی یەکەم و دووەم لە سوودی جۆکۆڤیچ کۆتاییهات، بەڵام نافۆنی بە بردنەوەی کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، نافۆنی باشتر بینرا و بە ئەنجامی شەش بە یەک گێم لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا و سەرەنجام بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە جۆکۆڤیج بردەوە.

لە هەمان قۆناغ، دانێل مێدڤیدێڤی روسی رووبەڕووی ئۆگۆ گاستۆنی فەرەنسی بووەوە و بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کامیرۆن نوری بە لوکاڤان دۆڕا.

بەو ئەنجامانە، هەریەکە لە نافۆنی و میدڤیدێڤ و لوکاڤان سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانیتییەکە بەدەستهێنا، جۆکۆڤیچ و گاستۆن و کامیرۆن نوری ماڵئاواییان کرد.

خ . ک