AM:10:18:31/08/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیالی باسکە ئەڵمانیا
بەجیاوازی دوو خاڵ لە پۆڵەندای بردەوە و هۆڵەندا بە کرواتیا دۆڕا.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی باسکە،
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر پۆڵەندا یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهیزی بەخۆوە بینی و
لە چوار تایمی ئاسایی یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردەکە بە 83 خاڵ یەکسانبوون.
لە تایمی پێنجەم و زیادکراودا، ئەڵمانیا
توانی بە جیاوازی دوو خاڵ لە سوودی خۆی کۆتاییپێبهێنێت، سەرەنجام توانیان یارییەکە
بە ئەنجامی 96 بە 94 خاڵ لە پۆڵەندا بباتەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا
رووبەڕووی کرواتیا بووەوە و بە ئەنجامی دوو خاڵ و بە ئەنجامی 99 بە 101 خاڵ
یارییەکەی پێدۆڕاند، فەرەنساش بردنەوەی بەسەر سوید بەدەستهێنا.
دوای ئەو ئەنجامانە، کرواتیا 15 خاڵی هەیە
و لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدایە، پۆڵەندا و ئەڵمانیا لە پلەکانی دووەم و
سێیەمی هەمان کۆمەڵەدان، فەرەنساش پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمی گرتووە.
خ . ک