AM:09:58:31/08/2026
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا دوپاتیکردەوە ئەستۆن ڤێلا چەند
ساڵێکە ئەنجامی نایابی هەیە و ئێمریش کاری گەورە دەکات.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش
یارییەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا رایگەیاند، دەزانین کە ئەو یانەیە چەندین
ئەستێرەی فرۆشتووە ئەوەش شتێکی ئاساییە لە تۆپی پێدا و هەر یانەیەک شێوازێکی کارکردنی
خۆی هەیە.
ئارتێتا وتی، ئەستۆن ڤێلا ماوەی چەندین
ساڵە ئەنجامی زۆر نایابیان بەدەستهێناوە و بووەتە ژمارەیەکی قورس بۆ یانە
گەورەکان، جگە لەوەش ئونای ئێمری دەبێت ستایش بکرێت بۆ ئەو کارە گەورانەی کە
کردویەتی.
وتیشی، لە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانم
رازیم و بوکایۆ ساکاش وەرزێکی زۆر نایاب بەڕێدەکات، لە توانایدایە ئاستێکی زۆر
باشتر پێشکەش بکات لەوەی کە تا ئێستا کردویەتی.
ئارتێتا دەڵێت، شانازی دەکەین بەوەی کە
بەشێکی زۆری یاریزانەکانمان بەشداریان کرد لە ئاهەنگی دیاریکردنی باشترینەکانی
وەرزی رابردووی پریمەر لیگ کە ئەوەش مانای وایە کاری گەورەمان کردووە.
دوپاتیشیکردەوە کە هەموو کاتێک تا کۆتا
سات هەوڵی بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان دەدەن و سوپاسی یانەکەشی کرد کە بەردەوام
هەوڵی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەدەن.
خ . ک