خولی ئیتاڵیا... ئینتەر میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کالیاری هێنا

PM:11:55:30/08/2026

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە کالیاری هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان بووە میوانی کالیاری.

نێراتزۆری لە هەمان تایمی یەکەمدا کارەکەی یەکلا کردەوە؛ هاکان چالهانۆئۆڵو لە خولەکی 9دا تاکە گۆڵی سەرکەوتنی بۆ تیمەکەی تۆمارکرد و تایمی یەکەم بە باڵادەستیی کوڕانی ئینتەر کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا کالیاری هەوڵی گەڕانەوەی دا، بەڵام بەرگری و ناوەڕاستی ئینتەر رێگەیان نەدا ئەنجامەکە بگۆڕدرێت  و سەرەنجام ئینتەر میلان بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا، لە ئێستاشدا خاوەنی شەش خاڵە لە دوو یاریدا و چووەتە لوتکەی ڕیزبەندی سێریا ئەی.