سیبایۆس لە ڕیاڵ بێتیس نزیک دەبێتەوە

PM:11:23:30/08/2026

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دانی سیبایۆس لە ڕیاڵ بێتیس نزیک دەبێتەوە و بەهۆی توڕەبوونی سوفیان ئەمراباتەوە.

دانی سیبایۆسی یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێکی تر لە پەیوەندیکردن بە ڕیاڵ بێتیس نزیک بووەوە دوای ئەوەی سوفیان ئەمراباتی یاریزانی مەغربی ڕووی لە یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، ڕیاڵ بێتیس بەهۆی پێشینەی یاریکردنی سیبایۆس لە یانەکە دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات سەرەڕای ئەوەی مانوێل پلیگرینیی ڕاهێنەر داوای یاریزانێکی ناوەڕاستی بەرگریی دەکرد و ئەمراباتی وەک بژاردەی دەبینی.

ئەمرابات سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ فەنەرباخچە تاوەکو بە خۆڕایی بچێتە بێتیس بەڵام بەهۆی خاوبوونەوەی یانە ئیسپانییەکە لە ڕێکخستنی مووچەکان تووڕە بوو و بڕیاری دا پەیوەندی بە ئەیاکسەوە بکات تاوەکو یانە ئیسپانییەکە.