PM:10:42:30/08/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە
یارییەکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و هاوسەنگی بەرگریش زۆر گرنگە.
خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالیی یانەی ڕیال مەدرید، دوای
سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر مالاگا، ستایشی کۆنتڕۆڵکردنی ڕەوتی یارییەکەی کرد لە
تایمی دووەمدا و ڕوونی کردەوە کە تۆپی پێ تەنها تۆمارکردنی گۆڵی جوان نییە، بەڵکو
یەکگرتوویی تیپەکە لە بەرگریدا زۆر گرنگترە.
مۆرینیۆ باسی لە
گەشەکردنی هاوسنی بەرگریکاری گەنج کرد و روونیکردەوە کە ئەو لە بەرگریدا زۆر
توندوتۆڵ و زاڵ بووە بە هاوکاریی کۆناتێ و ڕودیگەر.
هەروەها لەسەر کاماڤینگا باسی لەوە کرد کە
سەرەڕای ئەوەی لەوانەیە زۆر خۆشەویست نەبێت، بەڵام یارییەکی زۆر ناوازەی پێشکەش
کرد.
مۆرینیۆ دەنگۆی ناکۆکی لە نێوان خۆی و سێکوچکەی
هێرشبەری بێڵینگام، ئۆمباپێ و ڤینیسیۆسی ڕەت کردەوە و جەختی کردەوە کە بەردەوام
باشترینەکانی دەوێت و تێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانیاندا هەیە.
سەبارەت بە دیۆماندێی یاریزانی نوێش ڕوونی کردەوە
کە سەرەڕای بەهای گرێبەستەکەی دەبێت هەنگاو بە هەنگاو و بە هێمنی بچێتە پێشەوە و
کاتی زیاتری پێبدرێت.
لە کۆتاییدا مۆرینیۆ ئاماژەی بەوە دا کە ڕۆژانی
سەختی وەک پێکان و دۆڕانیش دێن، بەڵام لەو کاتانەدا هاوسەنگی و ڕوحییەتی تیپەکە
گرنگیی خۆی نیشان دەدات.