PM:10:01:30/08/2026
256 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەڵۆنسۆ دوپاتیکردەوە کایسیدۆ بۆ خۆپارێزی
گۆڕانکاری پێکراوە و ئینزۆش بەبڕیاری هونەری دوورخراوەتەوە.
چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانیی یانەی چێڵسی، دوای
بردنەوە سەرنجڕاکێشەکەیان بەرامبەر برایتۆن، باسی لە گەشەکردنی تیپەکەی، پێکانی
مویسێس کایسێدۆ و دۆخی بازاڕی گواستنەوەکان کرد.
ئەلۆنسۆ ڕوونی
کردەوە کە کایسێدۆ هەستی بە باشی نەکردووە بۆیە بۆ خۆپارێزی لە یاریگا چووەتە
دەرەوە و چاوەڕێی پشکنینەکان دەکەن.
لەبارەی
شێوازی یارییکردنیشیان جەختی کردەوە کە تۆپی پێ پێویستی بە خۆگونجاندن لەگەڵ سیناریۆ
جیاوازەکانی ناو یاریگا هەیە، نەک بەستنەوەی سەرنج لەسەر ڕێژەی خاوەندارێتیی تۆپ.
دەربارەی
داهاتووی ئینزۆ فێرناندێزیش ئاشکرای کرد کە دوورخستنەوەی لە دوو یاریی ڕابردوودا
بڕیاری کارگێڕی و هونەری بووە بۆ بەرژەوەندیی تیپەکە، بەڵام دڵنیایە دوای داخستنی
بازاڕی گواستنەوەکان، چێڵسی پێکهاتەیەکی ئەوەندە بەهێزی دەبێت کە بتوانێت لە
تەواوی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا کێبڕکێ بکات.