PM:09:04:30/08/2026
252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر یونایتد بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە ئیپسویچ تاون هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرا، مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیپسویچ تاونی کرد.
سەرەڕای ئەوەی میوانەکان لە خولەکی 29دا لە ڕێگەی دەیڤسەوە گۆڵی پێشەنگیان تۆمارکرد، بەڵام شەیاتینە سورەکان بەر لە کۆتایی تایمی یەکەم و لە خولەکی 40دا بە گۆڵێکی برۆنۆ فێرناندێز ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە و تایمەکە بە بەرامبەربوونی هەردوولا کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئۆڵد ترافۆرد باڵادەستیی تەواویان نیشاندا؛ لە خولەکی 56 گریفز بە هەڵە گۆڵی دووەمی خستە تۆڕی تیمەکەی خۆیانەوە، پاشان برۆنۆ فێرناندێز لە خولەکەکانی 61 بە لێدانی سزا و 68 دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و هاتتریکی خۆی چەسپاند کرد.
لە خولەکی 82دا برایان مبیومۆ گۆڵی پێنجەمی زیادکرد، بەرلەوەی ئاکپۆم لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراودا گۆڵی دووەمی ئیپسویچ تۆمار بکات.
سەرەنجامیش یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بەبردنەوەی کوڕانی کاریک کۆتایی پێهات و یەکەم سێ خاڵی وەرزی بەدەستهێنا.
سەرەنجام مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی (5 - 2) یەکەم سەرکەوتنی وەرزی بەدەستهێنا و خاوەنی سێ خاڵە لە دوو یاریدا.