گواردیۆلا و ئەمۆریم دوای دێربی چییان وت؟

AM:09:41:15/09/2025

252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە دەجەنگن لە پێناو نازناوەکان و ئەمۆریم نەیشاردەوە هەست بە بێزاریی دەکەن.

دوای یاریی دێربی مانچستەر کە بە بردنەوەی مان سیتی کۆتایی هات، راهێنەری هەردوو یانە لێدوانی خۆیاندا.

لە سەرەتادا پیپ گواردیۆلای راهێنەری سیتیزن وتی: دەمانەوێت لە ڕکابەرەکانمان نزیک بین و هێشتا دەجەنگین لە پێناو نازناوەکان، یاریزانەکانمان جێگای شانازین و دەتوانن لە یاریی لەم شێوەدا توانای خۆیان پیشانبدەن.

دوپاتیشیکردەوە، زۆر شتیان ماوە بۆ پێشکەوتن، هێشتا تیپێکی تەواو نین، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبن، ئەم سەرکەوتنە زۆر یارمەتیدەریانە، بۆ ئەوەی هێزی زیاتریان پێ ببەخشێت.

باسی لەوەشکرد، مانچستەر یونایتد یاریزانی نایابی هەیە، دەزانێت هەمیشە بەرامبەریان کێشەیان هەیە، بەڵام هەوڵدەدەن لە ئۆڵدترافۆردیشئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنن.

لە بەرامبەردا رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سورەکان وتی: دەمانتوانی خۆمان لەو گۆڵانەی سیتی بەدوور بگرین کە لێیان تۆمارکردین، بەتایبەتی گۆڵی دووەم.

دەشڵێت: جیاوازیی گەورە کاتێک بوو کە چووینە دۆخی هێرشبردن و گۆڵمان نەکرد، مانچستەر سیتی لە گواستنەوەکانی تۆپدا باشتر بوو، ئێمەش لەو ساتانەدا خراپ بووین، پەیوەندیی نێوان یاریزانەکان خراپبوو.

ئەمۆریم دەشڵێت: پێویستە لە یارییەکانی هاوشێوەدا تەواوتر بین، هەست بە بێزاری دەکەین، چونکە دەبوو گۆڵ تۆمار بکەین بەتایبەت دوای ئەو ژمارە هەلەی دروستمانکرد.