ئارسناڵ بە نیازی ئەنجامدانی پاکتاوە

AM:08:49:15/09/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ بە نیازی ئەنجامدانی پاکتاوە لە یانەکەی و دەیەوێت خیسۆس و ترۆسارد بفرۆشێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆری فیچاجێس، یانەی ئارسناڵ دەیەوێت لە ئێستاوە دەست بە پاکتاو بکات لە یانەکەی و ئەو یاریزانانە بفرۆشێت کە سودێکی زۆر بە پێکهاتەکە ناگەیەنن، بە تایبەت لە هێڵی هێرشبردن.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، دوو لەو یاریزانانەی گەنەرز بەنیازە بە زوویی دەستبەرداریان ببێت، بریتین لە، گرابرێل خیسۆسی بەرازیلی و لیاندرۆ ترۆساردی بەلجیکی.

ئارسناڵ چاوەڕێی هاوینی داهاتوو ناکات بۆ فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە، بەڵکو لە ئێستاوە ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر فرۆشتنیان بکات تا لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداریان ببێت.

خیسۆس تەمەنی 28 ساڵە و تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ تۆپ هاوێژەکان درێژدەبێتەوە، لە بەرامبەردا ترۆسارد لە تەمەنی 30 ساڵیدایە و گرێبەستەکەی ئەویش 2027 بەسەردەچێت.