AM:12:18:15/09/2025
440 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە زەنگی مەترسی بۆ چامپیۆنز لیگ و یانەکانی ئیسپانیا لێدا و شەش گۆڵی لە ڤالانسیا تۆمارکرد.
لە یارییەکی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە میوانداری ڤالانسیای کرد.
تایمی یەکەم، بلاوگرانا هەرچەندە بە پێکهاتەیەکی یەدەگەوە هاتە یاریگا، بەڵام ئاستێکی بەرزتری لە یانەی میوان پیشاندا، دوای چەندین هەلی مەترسیدار، دواجار فێرمین لۆپێز لە خولەکی 29 گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم، هانسی فلێک کۆمەڵێک گۆرانکاری ئەجامدا و وەک تەرزە و باران بەسەر گۆڵی ڤالانسیادا بارین، بەرشەلۆنە لەو تایمەدا پێنج گۆڵی لە خولەکەکانی 55 و 56 و 66 و 76 و 86 نوسییەوە.
دوو گۆڵیان رافینیا و دوو گۆڵیان لیڤا و گۆڵێکی دیکەش فێرمین تۆماریکرد و کۆتاییان بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکان هێنا.
بەرشەلۆنە شەش گۆڵی لە ڤالانسیا تۆمارکرد و زەنگی مەترسی بۆ رکابەرەکانی لێدا، بەو ئەنجامەش بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندیی.