AM:12:01:15/09/2025
360 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە تاکە گۆڵێکی لۆکا مۆدریچ بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا.
لە یارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا، یاریگای جۆزێپی میاتزا هەردوو یانەی ئەی سی میلان و بۆلۆنیای کۆکردەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی هاوسەنگ بەدییکرا، بەڵام مەترسییەکانی هەردوولا بۆسەر گۆڵی یەکتر بێ ئاکامبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، هێرشەکانی میلان بە ئاکام گەیشتن و لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی گۆڵی یەکەمی خۆی و پێشکەوتنی رۆسۆنێری لە خولەکی 61 تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی لۆکا لە سودی میلان کۆتایهات و خاڵەکانیان بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندین