PM:10:56:14/09/2025
372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە نەسر
دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە خلود هێنا.
لە یارییەکی هەفتەی
دووەمی خولی سعودیە، یانەی نەسر لە یاریگای خۆیدا پێشوازیی لە خلود کرد.
تایمی یەکەم، تیپەکەی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکەی لە سەدا 70ی کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن، نیوەی یەکەمیش
بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، دوای
تێپەڕینی حەوت خولەک مانێ گۆڵی پێشکەوتنی یانەکەی ریازی تۆمارکرد، لە خولەکی 81ی یارییەکەش مارتینێز واژۆی لەسەر
گۆڵی دووەمی یانەکەی کرد.
لە خولەکی 90یش خلود
هەلی کەمکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ رەخسا بەڵام ماولیدا لەدەستیدا.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی نەسر کۆتاییهات، بەم ئەنجامە نەسر توانی سێ خاڵی
دیکە کۆبکاتەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزبکاتەوە.