PM:10:48:12/09/2025
368 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یامال دوپاتیکردەوە خەون
بە بردنەوەی چەندین باڵۆن دۆر دەبینێت و دڵخۆشە بە ناوبانگەکەی.
لامین یامال، ئەستێرەی
یانەی بەرشەلۆنە لە پۆدکاستی رێکۆنانسیا دێ کۆرازۆن میوانبوو، لە لێدوانەکانیدا
وتی: ژیانم لە هەموو ڕوویەکەوە گۆڕاوە، پێشتر دەمتوانی هەرچییەکم بوێت بیکەم، وەک
ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانم بچمە دەرەوە بۆ نان خواردنێک، بەڵام ئێستا ناتوانم ئەوە
بکەم بەهۆی ناوبانگەوە.
دەشڵێت: ماوەی
ئامادەکارییەکانی ئەم هاوینەم لەبیرە، کە مەحاڵ بوو لە کۆریا، ژاپۆن یان چین بچمە
دەرەوە، بەڵام دڵخۆشم، هەروەها هاوڕێیەکم هەیە لە لاماسیا بە ناوی برایان، کاتێکی
خۆش بەسەر دەبەین کە پێکەوە یاری دەکەین، تەنانەت ئەگەر خاوەنی گەورەترین کۆشکی
جیهان بوومایە، هەمیشە لە ژووری پلەیستەیشن دەمامەوە.
یامال دەشڵێت: تەنیا
جارێک خەونم بە بردنەوەی باڵۆن دۆر نەبینیوە، بەڵکو چەندین جار خەونم پێوە بینیوە
و دەمەوێت چەندین جار بەدەستیبهێنم، هەمیشە ئەوە بە هاوڕێکانم دەڵێم چونکە دەزانم
توانام هەیە بیکەم.
سەبارەت بە ئاهەنگی لەدایکبوونی
وتی: تورە نیم لە میدیاکان،لە کۆتاییدا هەوڵیاندا بە هەموو شێوەیەک ناوبانگم
لەکەدار بکەن، وەک ئەوەی ژنێک لە چاوپێکەوتنێکدا بە درۆ باسی کۆمەڵێک داواکاری منی
دەکرد.