فەرمی..ئەلکانتارا گەرایەوە بەرشەلۆنە

PM:09:03:11/09/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمی بەرشەلۆنە گەراندنەوەی تیاگۆ ئەلکانتاران وەک یاریدەدەری فلێک بۆ ریزەکانی یانەکەیان راگەیاند.

لەراگەیاندرواێکی فەرمیدا پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە کە تیاگۆئەلکانتارا یاریزانی پێشووی یانەکەمان بە فەرمی پەیوەندیپێوەکردووینەتەوە وەک ئەندامێکی ستافی ڕاهێنەرایەتی تیپی یەکەمدەستبەکاربوو.

هەر لە راگەیاندرواوەکەدا هاتووە کە تیاگۆ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری ئەڵمانی هانسی فلیک کاردەکات لەبواری لایەنە تاکتیکییەکان.

لە یەکەم ڕۆژی فەرمیدا تیاگۆ ئەلکانتارا لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرانی بلەوگرانا دەستی بە کارکردن کردوو بەجۆرێک بەرپرسبوو لە بەرزکردنەوەی توانای تاکەکەسی سەرجەم یاریزانەکان.

راهێنەرە ئیسپانییەکە وەک یاریزان لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە و سەرجەم ئاستەکانی یانەکەی تێپەراندووە و پاشان یاریی بۆ هەردوو یانەی بایرن میونشن لە ئەڵمانیا و لیڤەرپوڵ لە ئینگلتەرا کردووە و لە ساڵی 2024یشوازهێنانی لە یارییکردن راگەیاند.