PM:07:27:11/09/2025
320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی خولی ئیسپانیا و بەرشەلۆنە دووەمە.
ناوەندی نێودەوڵەتی جیهانی بۆ توێژینەوەی وەرزشی لەنوێترین توێژینەوەیان لەسەر براوەی ئەم وەرزی خولی ئیسپانیا بڵاوکردەوە.
ناوەندەکە پێی وایە ریاڵ مەدرید دەبێتە براوەی خولی ئیسپانیا و چانسی بەدەست هێنانی نازناوەکەی بەرێژەی لەسەدا 40هەیە.
لەلایەکیترەوە پلەی دووەم بۆ بەرشەلۆنە دیاریکراوە و لە توێژینەوەکەدا ئاشکراکراوە کە بەرێژەی سەدا 29دەبێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید بە راهێنەرایەتی دیگۆ سیمیۆنی بەرێژەی سەدا 22دەتوانێت ببێتە پاڵەوانی لالیگا و ئەتلەتیک بلباویش رێژەی تەنها لە سەدا سێی پێدراوە.