بەهای خولی سعودیە یەک ملیار یۆرۆی تێپەڕاند

PM:06:53:11/09/2025

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهای خولی سعودیە یەک ملیار یۆرۆی تێپەڕاندووە و ریتیگیش گرانترین گرێبەستی هاوینە بوو.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعودیە دوای نزیکەی 70 رۆژ دەرگای گواستنەوەی هاوینەی داخست؛ لەم ماوەیەدا یانەکان زیاتر لە 198 گرێبەستی فەرمییان تۆمارکردووە، ئەمیش بەپێی بڵاوکراوەیەکی فەرمی ماڵپەڕی خولی رۆشەنی سعودیە.

یانەی نەجەمە کە ئەم وەرزە سەرکەوت بۆ خولی رۆشەن، 20 گرێبەستی ئەنجامداوە و لە پلەی یەکەمدا دێت، بەدوای ئەودا هەریەکە لە ڕیاز و زەمەک بە 16 گرێبەست و شەباب بە 13 گرێبەست و پاشان ئیتیحاد و نیۆم دێن بە 12 گرێبەست.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت، بەهای بازاڕی خولی سعودیە لەگەڵ داخستنی پەنجەرەی هاوینەدا بۆ یەک ملیار و 17 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە.

گرانترین گرێبەستی خولەکەش یانەی قادسییە کردوویەتی بە گواستنەوەی ماتیۆ ریتگی بەبڕی 68 ملیۆن یۆرۆ لە ئەتڵانتاوە، وە دووەم گرانترین گرێبەستیش بۆ یانەی هیلال بووە کاتێک بەبڕی 53 ملیۆن یۆرۆ داروین نونێزیان لە لیڤەرپولەوەگواستەوە.