PM:06:08:11/09/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میلان خواستی
گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچی هەیە و ئەگەری هەیە تورام ببێتە قوربانی ئەو گواستنەوەیە.
رۆژنامەی توتۆسپۆرت بڵاویکردەوە، یانەی ئینتەر میلانبە شێوەیەکی نافەرمی گفتوگۆی مەرجەکانی گواستنەوەی بێبەرامبەری
ڤلاهۆڤیچیان کردووە لە هاوینی داهاتوودا کاتێک گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایی
دێت.
فابیانا
دێلا ڤالی رۆژنامەنووسی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، پێشتر باسی لە گرنگیدانی ئینتەرمیلان
بۆ ڤلاهۆڤیچ کردبوو، بەڵام راپۆرتە نوێیەکەی توتۆسپۆرت وردەکاری زیاتر دەخاتە ڕوو.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، پێناچێت ئینتەرمیلان هیچ
کێشەیەکی هەبێت لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ڤلاهۆڤیچ، چونکە ئەو هێرشبەرە هاوینی
ڕابردوو ئامادەبوو مووچەی شەش ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لە میلان وەربگرێت و رێژەی
موچەکەی بەراورد بە یۆڤی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە.
لەلایەکەوە بیرکردنەوە لە گواستنەوەی هێرشبەرە
سڕبییەکە بە واتای ئەوە دێت، ئینتەر میلان ئەگەری هەیە دەستبەرداری مارکۆس تورام
بێت، چونکە ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ بۆنی هێرشبەری پارما کردووە و ئیسپۆزیتۆشی بە
خواستن لە سپێزیا هێشتەوە کە ئەمیش مانای مانەوەی لاوتارۆ مارتینێزە.
تورامی 28 ساڵان تا
ئێستا 98 یاری لەگەڵ ئینتەر میلان ئەنجامداوە و تێیدا خاوەنی 35 گۆڵ و 24 ئەسیستە،
نرخیشی لە بازاڕی گواستنەوەدا بە 75 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.