PM:06:01:11/09/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ساکا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
ماوەی گرێبەستی ئێستای ئارسناڵ و بۆکایۆ ساکا تەنها دوو ساڵی ماوە هەربۆیە بەرپرسانی گەنەرز ئامانجیانە بەزووترین گرێبەستەکەی بۆ درێژ بکەنەوە، لەپێناو ئەوەی لەمەترسی گواستنەوەی بۆ یانە گەورەکان بیپارێزن.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە ئارسناڵ دەستیان کردووە بە هەنگاونان سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستی ساکا و ئامانجیانە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 پارێزگاری لە تواناکانی ئەستێرەکەیان بکەن.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بۆکایۆ ساکا لە ئێستادا لە گەنەرز دڵخۆشە و هەموو سەرنجێکی لەسەر بەدەست هێنانی نازناوێکی گەورەیە بەدرێسی یانەکەی.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی ئارسناڵ بەشداری 265 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 71 گۆڵ و 71 ئەسیست تۆماربکات.