AM:12:02:09/08/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەی چێڵسی خەزێنەکەی پڕکردەوە و لە
ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس
فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێش دەستپێکی وەرزی نوێ ریزەکانی
یەکخستووەتەوە و خەزێنەی یانەکەی پرکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بلوز بە تۆکمەیی خۆی
بۆ وەرزی نوێ ئامادە دەکات، جیا لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەی پارەیەکی زۆریشی لە
فرۆشتنی یاریزاندا دەستکەتووە کە برەکەی زیاترە لە 100 ملیۆن یۆرۆ.
یانە لەندەنییەکە لەم هاوینەدا چوار
یاریزانی بە نرخی باش فرۆشتووە، جۆواو فێلیکس بە یانەی نەسر بە زیاتر لە 30 ملیۆن
یۆرۆ و دوسبری هاڵ بە بڕی نزیکەی 28 ملیۆن پاوەند بۆ یانەی ئیڤەرتۆن.
هەروەها فرۆشتنی لێسلی
ئوگۆچوکوو بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند و ئارماندۆ
برۆخا بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند بە یانەی بێرنلی، ئەمەش بە میرکاتۆیەکی باش بۆ بلوز
هەژمار دەکرێت.