ڕیاڵ مەدرید چاودێری ئەستێرەکەی لیڤەرپوڵ دەکات

PM:08:41:25/10/2021

3668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی سەلاح دەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ئەکرەم کۆنۆر ڕۆژنامەنوسی شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرایکرد کە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەووردی چاودێری گفتوگۆکانی نێوان محەمەد سەلاح و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات تا لەئەگەری شکستهێنانی گرێبەستی لەگەڵ ئەنجامبدەن.

ئەو ڕۆژنامەنوسە بڵاویکردەوە کە محەمەد سەلاح لە یان ئینگلیزیەکە دڵخۆشە بەڵام داوای مووچەیەکی هەفتانەی 450 هەزار پاوەندی دەکات بۆ ئەوەی لە لیڤەرپوڵ بمێنێتەوە، لەئێستاشدا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ئەوەی گرێبەستێکی نوێ ئەنجامبدەن بەڵام ڕیاڵ مەدرید لەنزیکەوە چاودێری دەکات و گرێبەستێک پێشکەشی سەلاح دەکات ئەگەر لەگەڵ یانەکەی نەگەیشتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

گرێبەستەکەی ئێستای سەلاح لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2023 کۆتایدێت و یانەکەش نایانەوێت بەخۆڕایی لەدەستیبدەن.