PM:06:58:25/10/2021
2164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
محهمهد سەڵاحى
میسرى و ئهستێرهى یانهى لیڤهرپوڵ وادەی وازهێنان لە تۆپی پێ دیاریدەکات .
سەڵاح له
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتس ئاشکرایکرد، بوونی میسی و ڕۆناڵدۆ و
لیڤاندۆڤسکی و سوارێز لە نێو یاریگاكاندا ئەو ڕاستییە دووپاتدەکاتەوە کە سەردەمی
یاریکردن لە تەمەنی سەروو 30 ساڵەوە بەسەر نەچووە و لەو بڕوایەشدایە دەتوانێت لە
دوای تەمەنی 30 ساڵییەوە نازناوی تۆپی ئاڵتونی وەک باشترین یاریزانی جیهان
بەدەستبهێنێت.
سەڵاح ڕاشیگەیاند،
لە ئێستاشدا لە باشترین بارودۆخدایە وهەرچەندە هاوینی داهاتوو دەبێتە 30 ساڵ،
بەڵام توانای ئەوەى هەیە تا تەمەنی 38 بۆ 39 ساڵی لە یاریکردن بەردەوام بێت.