PM:06:22:25/10/2021
1736 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس
هاندەرانی یانەکەى دڵنییا دەکاتەوە پێکانەکانی بێرنادیسکی و کین سووکە و لە
داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێنەوە یاریگا.
لە یاری دێربی
ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەرمیلان بێرنادیسکی یاریزانی باڵی چەپی خانمە پیرەکە لە شانی
ڕاستی دووچاری پێکان هات و بەو هۆیەشەوە لە خولەکی 18ی تایمی یەکەم بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.
لەو بارەیەوە،
یۆڤانتۆس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، پێکانەکەى بێرناردیسکی جێگەى نیگەرانی نیە
و لە داهاتویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە یاریگاکان پاش ئەوەى لە پشکنینەکاندا
دەرکەوتووە پێکانەکەى تەنها بوونی
ئازاڕیکی کەمبووە لە شانی ڕاستی و بەستەرەکانی نێوان شانی و قۆڵی دووچاری هیچ
زیانێک نەهاتووە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوی
خانمە پیرەکەدا هاتووە، مۆیس کینی هێرشبەریش بەهۆی زۆری بەشداریکردنی لە یارییەکان
دووچاری فشاری ماسولکە هاتووە لە ڕانی ڕاستیدا و بۆ پارێزگاریکردن لە یاریزانەکە
لە یاری دێربی دوورخراوەتەوە و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا بە شێوەیەکی باشتر دەگەڕێتەوە
یاریگاکان.