PM:05:09:25/10/2021
2220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەورۆز یەکەم سەرکەوتنی لەم وەرزەی خولی عێراق بەدەستهێنا و لە قاسمی
بردەوە.
لە یاریەکانی هەفتەی شەشەمی خولی نایابی عێراق یانەی نەورۆز لە یاریگای
خۆیدا میوانداری یانەی قاسمی کرد و یاریەکەشی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
لێبردەوە.
یانەی قاسم لەسەرەتاوە دوو گۆڵی
تۆمارکرد بەڵام نەورۆز بێهیوانەبوو تا لەڕێگای ئاسۆ ڕۆستەمەوە دوو گۆڵی تۆمارکرد و
یاریەکەی یەکسانکردەوە،لەتایمی دووەمیشدا نەورۆز لە خولەکی 89 لەلایەن دیار
عەلیەوە گۆڵی سێیەم و بردنەوەیان تۆمارکرد.
بەو ئەنجامەش نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە چوار خاڵ و سەرکەوت بۆ پلەی
چواردەیەم.
سبەینێش یانەی زاخۆ لەیاریگای خۆیدا ڕوبەڕووی نەجەف دەبێتەوە و هەولێریش
میوانداری یانەی تەلەبە دەکات.