PM:04:14:25/10/2021
1496 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێکانى
فرینکى دى یۆنگى ڕاگەیاند و بەپێى ڕاگەیاندنەکانیش لە دوو یارى داهاتووى بەرشەلۆنە
بێبەش دەبێت.
یانەى بەرشەلۆنە
لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، پێکانى فرینکى دى یۆنگى
هۆڵەندى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى تیپەکەى ڕاگەیاند.
بەرشەلۆنە لە
ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت "دى یۆنگ پێکان لە بەستەرى ئەژنۆى ڕاستیدا هەیە بەهۆى
شەکەتییە و گەڕانەوەشى پەیوەندى بە چۆنیەتى چاکبوونەوەى پێکانەکەیەوە دەبێت".
پێشتریش ڕۆژنامەى
سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردبووەوە، کە دى یۆنگ بە پێکانەوە بەشدارى لە یارى کلاسیکۆى
کردووە، کە ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.
سپۆرت ئاماژەى بەوەکردووە،
دى یۆنگ بەهۆى پێکانەکەیەوە بەشدارى یارى داهاتووى بەرشەلۆنە لە لا لیگادا بەرامبەر
ڕایۆ ڤایکانۆ لە چوارشەممە و بەرامبەر ئەلاڤێس لە شەممەى داهاتوودا ناکات.
پێکانى دى یۆنگ لە
کاتێکدایە ڕاگەیاندنەکان باس لەوەدەکەن، گەڕانەوەى پێدرى گۆنزالێسیش دوادەکەوێت
بەهۆى کێشە لە بەرنامەى چارەسەرکردنى پێکانەکەیدا.
گ . ف