PM:03:03:25/10/2021
1140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆکۆڤیچ پارێزگارى
لە پێشەنگى یاریزانانى تێنس کرد و 10 پلەى یەکەمى ڕیزبەندى کچانیش گۆڕانکارى
بەسەردا نەهاتووە.
یەکێتى یاریزانە
پیشەگەرەکانى تێنسى سەر زەوى جیهان نوێترین ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى بڵاوکردەوە
و نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى پارێزگارى لە پلەى یەکەم کردووە و دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى و
ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانیش بەدواییەکدا لە پلەکانى دووەم و سێیەمدان.
لە پلەکانى چوارەم
تا دەیەمى ڕیزبەندیەکە تەنیا یەک گۆڕانکارى ڕوویداوە، ئەویش سەرکەوتنى کاسپەر ڕوودى
نەرویجیە بۆ پلەى هەشتەم و دابەزینى دۆمینیک سیمە بۆ پلەى نۆیەم.
لەسەر ئاستى کچانیش
10 پلەى یەکەمى ڕیزبەندیەکە هیچ گۆڕانکارییەکى بەسەردا نەهاتووە و ئاشلى بارى و
ئەرینا سابالینکا و کارۆلینا پلیسکۆڤا و باربۆرا کریچکۆڤا و گاربین مۆگۆرۆزا
بەدواییەکدا لە پلەکانى یەکەم تا پێنجەمدان.
لە پلەى شەشەم تا
دەیەمیشدا ئیلینا سڤیتۆلینا و ماریا ساکارى و ئەنەس جابر و بیلیندا بینسیچ و ناومى
ئۆساکا بەدواییەکدا دەبینرێن.
گ . ف
