PM:01:23:25/10/2021
1668 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیمبلی گڵۆپی
سەوزی بۆ هەڵکرا و بۆ یارییەکانی داهاتووی بەرشەلۆنە ئامادە دەبێت.
ڕۆژنامەى ئاسی
ئیسپانی ئاشکرایکرد، دیمبلی لە فنلەندا لە لایەن ئەو پزیشکانەى کە نەشتەرگەرییان
بۆ ڕانی ڕاستی ئەنجامدا پشکنینی بۆ کراوە و گڵۆپی سەوزیان بۆ بەرشەلۆنە هەڵکردووە،
کە کێشەى نیە و دەتوانێت دەست بە ڕاهێنان بکاتەوە.
ئاس ئاشکرایکرد،
سەرەڕای ئامادەسازی دیمبلی بۆ یاریکردن، بەڵام کومانی ڕاهێنەر سەرکێشی پێوە ناکات
و دەیەوێت یاریزانە فەڕەنسییەکە سێ بۆ چوار ڕاهێنەری بە کۆمەڵ ئەنجامبدات و دواتر
بڕیار لە یاریکردنی بدات.
ڕۆژنامە
ئیسپانییەکە ئاشکراشیکرد، گومان دەکرێت دیمبلی بۆ یارییەکەى چوارشەممەى بەرشەلۆنە
بەرامبەر ڕایۆڤایکانۆ بەشدار بێت، بەڵام شەممەى داهاتوو بە ڕێژەى لە سەدا سەد
ئامادەی یارییەکەى ئالاڤێس لە لالیگادا دەبێت.