پاریس بۆ گواستنەوەى ڕۆدیگێر ئامادەکاری دەکات

PM:12:40:25/10/2021

2388 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی ڕۆدیگێر چووە کێبڕکێی چوار یانەى گەورەى ئەوروپا.

یانەى پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ئامادەکاریدا تا لە گواستنەوەى زستانەدا گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕۆدیگێری بەرگریکاری چێڵسی دەستپێبکات تا بە فەرمی و لە هاوینی داهاتوودا بەرەو پارک دی پرانس بیگوازێتەوە.

لەوبارەیەوە مۆندۆ دیقۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەرچەندە پاریس لە هاوینی داهاتوودا ڕامۆسیان لە ئیسپانیاوە گواستەوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکە گرنگی تەواو کە لە هاوینی داهاتوو لە ستامفۆرد بریج کۆتایی دێت.

مۆندۆ ئاشکراشیکرد، هاتنە نێو کێبڕکێکی گواستنەوەى بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە لایەن پاریسەوە ئەرکی یانەکانی یۆڤانتۆس و مانچستەر سیتی و تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید قورس دەکات کە شەڕی گواستنەوەى دەکەن،بەهۆی ئەو توانا داراییەى لەبەردەست پی ئێس جیدایە.

گرێبەستی ڕۆدیگێر لە هاوینی 2022 لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت و تا ئێستاش کارگێڕی درێس شینەکان نەیانتوانیوە داواکارییەکەى بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى جێبەجێ بکەن کە مووچەیەکی هەفتانەى خەیاڵییە.