سەڵاح برینی مانچستەر یونایتدی دوای 66 ساڵ کولاندەوە

AM:11:54:25/10/2021

1288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەر یونایتد پاش 66 ساڵ لە ئۆڵد ترافۆرد دووچاری شکستێکی مێژووی بەرامبەر لیڤەرپوڵ هات.

شەوی یەک شەممە بۆ مانچستەر یونایتد لە ئۆڵد ترافۆرد کارەساتباربوو، کاتێک شەیتانە سوورەکە لە یەکێک لە کلاسیکۆکانی پێنج خولە گەورەکەى ئەوروپا بە ئەنجامێکی ئابڕووبەر بەرامبەر لیڤەرپوڵی ڕکابەر و میوانی دووچاری شکستهات.

لەو بارەیەوە پێگەى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، شکستەکەى مانچستەر یونایتد بەرامبەر لیڤەرپوڵ گەورەترین شکستە لە مێژووی یانەکەى ئۆڵد ترافۆرد بەرامبەر ڕیدز و هەروەها یەکەم جاریشە مان یونایتد لە دوای مانگی دووی ساڵی 1955 وە بەو جیاوازییە گەورەیە شکستبهێنێت پاش شکستەکەى مانچستەر سیتی بەهەمان ئەنجام.

لە لایەکی ترەوە تۆڕی سکواکا بۆ ئامارەکان ئاشکرایکرد، بە تۆمارکردنی هاتریک لە تۆڕی گۆڵەکەى مان یونایتد، محەمەد سەڵاح کۆی بەشداریکردنی لە تۆمارکردنی گۆڵ لە دوای چوونی بۆ ڕیدز لە هاوینی 2017 بۆ 143 گۆڵ بەرزکردەوە.

سکواکا ئاماژەى بەوەشدا تاکە ڕکابەر هاری کەینی هێرشبەری تۆتنهامە کە بەشدارە لە تۆمارکردنی 112 گۆڵ و لەهەمان کاتیشدا سەڵاح لە ئێستادا خاوەنی 10 گۆڵە و لە پێشەنگی گۆڵکارانی پریمەرلیگ دێت.