AM:10:47:25/10/2021
1164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سیمیۆنى پێیوایە
باجى هەڵەکانیان داوە لە سەرەتاى یارییەکاندا و ناشتوانێت هۆکارى هەڵەکان
ڕوونبکاتەوە.
دواى
یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد لە خولى ئیسپانیا، دێگۆ سیمیۆنى ڕاهێنەرى
ئەتلەتیکۆ مدرید ئاماژەى بەوەکرد، هەر وەک ئەم یارییەیان باجى هەندێک لەو
هەلانەیان داوە، کە لە سەرەتاى یارییەکاندا ئەنجامیان دەدەن.
سیمیۆنى دەڵێت
" لە گۆڵى دووەمى سۆسیداددا بە لێدانى ڕاستەوخۆ هەمان شت بە هەمان ڕێگە ڕوویدا،
هەردەمیش قورسە بتەوێت یارییەکان هێشواش بکەیتەوە بەو شێوەیەى کە تۆ
دەتەوێت".
سیمیۆنى باس لەوەشدەکات،
ناتوانێت ڕوونکردنەوە بۆ هەموو ئەو هەڵانە بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا تیپەکەى
تایبەتمەندى باشى زۆرە، کە دیارترینیان گەڕانەوەیە لە یارییەکاندا.
دان بەوەشدا دەنێت
کێشەکانى هێڵى بەرگرى یانەکەى دوودڵیان کردووە، هەرچەندە تیپەکەى تواناى گۆڵى
زیاترى هەیە، بەڵام پێویستە هاوسەنگى ڕابگرن و وەک تیپێک باشترین ئاست پێشکەش
بکەن.
گ . ف