ڤیدیۆ.. ئان لى بوو بە پاڵەوانى جامى تنریفى

AM:10:26:25/10/2021

1968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئان لى بۆ یەکەم جار بوو بە پاڵەوانى جامى تنریفى، دواى ئەوەى لە یارى کۆتاییدا لە ماریا کامێلاى بردەوە.

لە یارى کۆتایى جامى تنریفى بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو، ئان لى ئەمریکى و ماریا کامێلاى کۆڵۆمبى بەرامبەر بەیەک یارییان کرد.

ئان لى 21 ساڵ، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە یەک و شەش بە چوار گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، ئان لى بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا بوو بە پاڵەوانى جامى تنریفى و 12 پلەش لە ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهاندا هاتە پێشەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى 48 بەدەستهێنا.

گ . ف