ڤیدیۆ.. جانیک سینەر بوو بە پاڵەوانى جامى ئەوروپاى کراوە

AM:09:22:25/10/2021

1716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جانیک سینەر لە دێگۆ شوارزمانى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوى جامى ئەوروپاى کراوەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى ئەمریکاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە بەلجیکا بەڕێوەچوو، جانیک سینەرى ئیتاڵى و دێگۆ شوارزمانى ئەرجەنتینى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

جانیک سینەرى 20 ساڵ، بە ئاسانى و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و ئەنجامى هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، جانیک سینەر بۆ یەکەم جار لە کاروانى پیشەگەرى وەرزشى خۆیدا نازناوى جامى ئەوروپاى کراوەى بەدەستهێنا و بەمەش سینەر دوو پلە چووە پێشەوە لە ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهاندا و خۆى گەیاندە پلەى 11یەم.

جانیک سینەر لەم وەرزەدا پێنج جار سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکان بەدەستهێناوە و چوار جاریش لە ڕکابەرەکانى بردووەتەوە و بووە بە پاڵەوان.

گ . ف