AM:09:03:25/10/2021
3024 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید خۆى لە
دۆڕاندن ڕزگارکرد و لەگەڵ ڕیاڵ سۆسیداد بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى دەیەمى خولى پلە
یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگاى واندا میترۆپۆلیتانۆ
میواندارى ڕیاڵ سۆسیدادى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا
کۆتایى هات.
سەرەتا سۆسیدادى میوان دەستپێشخەری کرد و
دوو گۆڵى لەسەریەکى لە خولەکەکانى 7 و 48دا لەلایەن ئەلکسەندەر سۆرلۆس و
ئەلیکسەندەر ئیسحاقەوە تۆمارکرد، بەڵام لویس سوارێز دوو گۆڵى لەسەریەکى لە
خولەکەکانى 61 و 77دا بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکردەوە.
لە یارییەکى تریشدا، ڕیاڵ بیتیس لە یاریگاى
پینتۆ ڤیامارین میواندارى ڕایۆ ڤایکانۆى کرد و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ
یارییەکەى لێ بردەوە.
بەم ئەنجامانە، ڕیاڵ سۆسیداد بە 21 خاڵ
پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش بە 18 خاڵەوە بۆ
پلەى چوارەم دابەزى، ڕیاڵ بیتیسیش بە هەمان خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى پێنجەم
بەدەستهێنا.
گ . ف