PM:12:06:11/11/2024
408 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانە
گەورەکانی ئەوروپا لە ئێستاوە پلان دادەنێن لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا
گیۆکرێس بگوازنەوە.
رۆژنامەی
لیکیبی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە ئاستە بەرزەکەی ڤیکتۆر گیۆکرێس ڕکابەری توندی لە
نێوان یانە گەرەکانی ئەوروپا دروست کردووە، بەتایبەت یانەکانی پاریس سان جێرمان و
مانچستەر یونایتد و بەرشەلۆنە.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە تەنانەت ریاڵ مەدریدیش ئەگەر لە گواستنەوەی هالاند
سەرکەوتوونەبێت، راستەوخۆ هەوڵی گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە سویدییە دەدات.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە رۆبن ئەمرۆیمی راهێنەری ئێستایی مانچستەر یوناید و پێشووتری سپۆرتینگ
لەوەڵامی پرسیاری ئەگەری گواستنەوە گیۆکرێس ئاماژەی بەوەکردووە، زۆر قورس دەبێت
چونکە دڵنیایە سپۆرتینگ ئامادەنییە بەکەمەتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری
ئەستێرەکەیان ببن.
گرێبەستی
ڤیکتۆر گیۆکرێس لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و رۆژنامەکانی ئەوروپا ئاماژەیان بەوەکردووە هەرگیز
سپۆرتینگ ئامادەنییە ئەم یاریزانە بفرۆشێت، هەربۆیە هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە
دەبێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یانە پورتوگالییەکە بکات.
هێرشبەرە
سویدییەکە لەگەڵ سپۆرتینگ بەشداری 68 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 66 گۆڵ
و 19 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.